سەردانی مەزاری نەمران

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٢ ، ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی قەڵەم و لقی سەفینی (ی.ق.ک) لە گەشتێکدا بۆ دەڤەری بارزان ، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد و دواتر لە دۆڵی خەلان مامۆستا و قوتابیان ئاهەنگێكی خۆشیان کرد بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز،لەم گەشتەدا بەڕێز بەرپرسی لقی 24ی سەفین سەردانی مامۆستا قوتابیانی کرد.